هانز فلیک راهێنەری ئەڵمانی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هانز فلیک نزیکترینە
نزیكه راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ئاشكرا ببێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستاوه خه‌ریكی په‌یداكردنی راهێنه‌رێكه بۆ شوێنی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری ئێستای تیپه‌كه، كه بڕیاری داوه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد، بینی زاهافی، بریكاری هانز فلیكی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له رۆژانی رابردوو له بارسێلۆنا بوو، به نهێنیی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسێلۆنا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هانز فلیك ببێته راهێنه‌ری تیپه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، زاهافی بریكاری راهێنه‌ر تۆماس تۆخێلیشه، به‌ڵام ئامانجی ئه‌وه‌یه فلیك بكاته راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، هانز فلیك نزیكه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رێكبكه‌وێت.