هۆکارەکەی چییە؟

تا 10 رۆژی دیکە لە ناو گژوگیای باخچەکانی هەولێر دامەنیشن

964+

توانا نەقی

تا چەند رۆژێک لە ناو گژوگیای پارک و باخچەکانی هەولێر دامەنیشن و خواردن مەخۆن، لەبەر ئەوەی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیا رشێنراوە، ئەمە بە قسەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەکانیان سەرقاڵی رشاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیان بە مەبەستی پاراستنی دارەکان لە مەترسی زۆربوونی گژوگیا و سووتانی لە وەرزی هاوین.

سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو دەرمانەی رشتوویانە تا 10 رۆژ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دەبێت و دوای ئەو ماوەیە گژوگیاکە بەتەواوی زەرد دەبن و نامێنن، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان ئەم چەند رۆژە دانەنیشن لە باخچە و پارکەکان.

وتیشی، تەواوی پارک و باخچە و دوورگەی ناوەندی شەقامەکان دەرمانڕێش دەکەن و تەنیا دەورووبەری قەڵای هەولێر ناگرێتەوە.

ئەگەر ئەو کارە نەکەن ئەوە ئەو گژوگیا بە شیوەیەکی لێدێت لە وەرزی هاویندا بە بچوکترین ئاگر گەورەترین رووبەر دەسووتێت و کۆنترۆڵ ناکرێت، سەروەر وەیسی وای وت.

لە رانییە گیای بەهاریی ناو باخچەکان نەخۆن

لە رانییە گیای بەهاریی ناو باخچەکان نەخۆن