لە گەرمیان

نزیکەی 22 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتوانی بارانی هەفتەی رابردوو کۆکراوەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

14 رێکخراوی گەرمیان، رۆژی چوارشەممە 21.2.2024 کەمپینێکی پێنج رۆژەیان بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی گەرمیان راگەیاند، نزیکەی 22 ملیۆن دیناریان کۆکردوەتەوە.

لە 15.2.2024 بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین لە گەرمیان ،220 ماڵ زیانیان بەرکەوت.

ھەیفا مەجید، سەرۆکی رێکخراوی شۆخ بە 964ى وت، “کەمپینەکەمان جیاوازبوو لە کەمپینەکانیتر، خۆمان سەردانی بازرگان و کەسایەتی و فەرمانگەکانی سنووری ئێدارەی گەرمیانمان کردوە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەی پێنج رۆژی کەمپینەکە، بڕی 21 ملیۆن و 952 ھەزار دینارمان کۆکردۆتەوە، دواتر سەردانی ئەو ماڵانە دەکەین کە ھەژارن و زیانیان بەرکەوتوە بەپێی زیانەکەیان پارەکەیان بەسەردا دابەش دەکەین”.

پێشتر، بێستون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان بە 964ى وتبوو، “کۆی زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان، کە خەمڵاندنمان بۆیکردوە، دوو ملیار و 223 ملیۆن و 960 ھەزار دینارە”.

964 دوایین ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان بڵاودەکا...

964 دوایین ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان بڵاودەکاتەوە