بەرهەمەکەی پێگەیشتووە

لە سلێمانی جۆرە پەینێکی نوێ لەسەر کاهوو تاقیدەکرێتەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی لەرێگەی توێژینەوەیەک پەینی نانۆ و رۆزماری لەسەر کاهوو تاقیدەکاتەوە، ئەندازیاری پڕۆژەکە دەڵێت، دەیانەوێت بەرهەمێکی تەندروستی کاهوو بەرهەم بهێنن.

بەوتەی نیان تاهیر، سەرۆکی ئەندازیاریی کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوە، بۆ 964 قسەی کردووە، پەینی نانۆ بریتییە نایترۆجین، پۆتاسیۆم و کالیسیۆم.

ئەو وتی، “دەمانەوێت پەینە کیمیاییەکان دووربخەینەوە، تاقیکردنەوەکە بەجۆرێکە، جارێک لەسەر پەینی نانۆ بە جیا و نانۆ و رۆزماری پێکەوە و رۆزماریش بەجیا بەکارهێنراوە، بزانین کامیان بۆ گەشەی کاهووەکە بەسوودە و دەتواندرێت پشتی پێببەسترێت”.

کاهووەکان بەشێوەی شەتڵ لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە چێندراون و چەند هەفتەیەکی دیکە بەرهەمی کاهووەکە دەبەنە تاقیگە بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

نیان تاهیر وتیشی، “پەینی نانۆ هەموو سەوزەیەک پێویستی پێیەتی، ئێمە تەنیا تاقیکردنەوەکەمان لەسەر کاهوو کردووە، ئامانجمان لەم توێژینەوەیە ئەوەیە بەرهەمێکی تەندروست و گەشەسەندوومان دەستبکەوێت دوور لە هەر پەینێکی کیمیایی کە دواتر کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست بکات”.

لە پاشماوەی پەلەوەر پەینی کشتوکاڵی دروست دەکات

لە پاشماوەی پەلەوەر پەینی کشتوکاڵی دروست دەکات