دەرچووی زانکۆیە

لە پاشماوەی پەلەوەر پەینی کشتوکاڵی دروست دەکات

964+

محەمەد عەلی – قەڵادزێ

دەرچویەکی زانکۆ کارگەیەکی داناوە، لە پاشماوەی پەلەوەر پەینی کشتوکاڵی دروست دەکات.

وەک خۆی دەڵێت، پسپۆری لەخاکدا هەیەو بیری لەوە کردووەتەوە، کە چۆن بەشێوەیەکی زانستی سود لە پاشماوەی پەلەوەر وەربگیرێت بۆ خاک.

ئەگەرچی بیرۆکەی کارەکە هی کچەکەیەتی بەڵام، باوکی دەڵێت هەموو ئەو ئامێر و کەرەستانەی بۆ کارگەکە پێویستن، خۆی دروستی کردون.

جوتیارێکی سنوورەکەش دەڵێت، ئەو پەینە جگە لەوەی لە بەکارهێنانیدا ئاسانە، تێچووی لە پەینەکانی دیکە کەمترە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر له دوو جۆر سەمادی کیمیای باوە، جۆرێکیان بۆ گەشەکردنە و جۆرێکی تری بۆ زیادکردنی بەروبوومە، کە لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکرێت.