سەرەتای دەستپێکردنی کارکردن لەشەقامی 100 مەتری سلێمانی. وێنە:964+
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌کە وا دەڵێت
بەهۆی نەبوونی نەختینە کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی سست بووە
964+
ژووری هەواڵ
لە بانکەکانی سلێمانیدا نەختینەی پێویست نییە بۆ خێراکردنی کارەکانی شەقامی 100 مەتری و بەوهۆیەوە پرۆژەکە بە سستی جێبەجێدەکرێت، ئەمە قسەی ئه‌بوبه‌كر ته‌یب سه‌رپه‌رشتیاری شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانییە.
ئەمڕۆ هەینی 23.2.2024، هاتوچۆی سلێمانی لە زاری ئه‌بوبه‌كر ته‌یب ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری بڵاویکردەوە، له‌سه‌دا 70ـی كاره‌كانی پرد و ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤهرپاسهكان ته‌واوبووه و لە ساڵێکدا کۆمپانیای جێبەجێکار بەبەهای 22 ملیار دینار کاریکردووە.
حه‌وت كیلۆمه‌تر لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی کە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە، قیرتاوكراوه به‌پانی 63 مه‌تر و به ئه‌ستوری 21 سانتیم و كۆتا چین “قیر” ماوه كه شه‌ش سانتیمەترە و به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌كرێت.
کۆی تێچووی پرۆژەکە 400 ملیار دینارە و ساڵی رابردوو تەنیا 22 ملیار دیناری تێدا خەرجکراوە، ئەمەش بەوتەی ئەبوبەکر تەیب، “ئەگەر بەراوردی بکەیت بە تێچووی پرۆژەکە زۆر کەمە”.
“كۆمپانیا له‌كاركردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام كاره‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی پرۆژه‌كه نیه”، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی وای وت.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، حەوت یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لەچوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر.