لە یاریگای خۆیدا
دهۆک سێ خاڵی لە کەربەلا وەرگرت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە گەڕی 16 خولی ئەستێرەکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کەربەلای کرد و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی کەربەلا بەهێزو گڕوتینێکی زۆرەوە دەرکەوت هێندەی نەبرد، لە خولەکی پێنجەمی سەرەتای یاریەکە یاریزانی یانەی کەربەلا مەحەمەد کەریم بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، گێمی یەکەم بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا یانەی دهۆک بەهێزتر دەرکەوت، چەندجارێک هێرشی بۆسەر گۆڵی کەربەلا برد، لە خولەکی 52 یانەی دهۆک گۆلی یەکەمی لەرێگەی یاریزان عیماد لواتی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 77 ناوبژیوان لێدانی سزایەکی بۆ یانەی دهۆک هەژمارکرد و یاریزان زیاد ئەحمەد گۆڵی دووەمی بۆ دهۆک تۆمارکرد.
دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ یانەی کەربەلا کۆمەڵێک هێرشی دەستپێکرد و لە خولەکی 81 یاریزان عەلی ساڵح توانی گۆڵێک بۆ یانەی کەربەلا تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی 2 – 1 کۆتایی هات و یانەی دهۆک بوو بە خاوەنی سێ خاڵی دیکە.
ئێستا یانەی دهۆک خاوەنی 27 خاڵە و لە ریزبەندی سێیەمە، و یانەی کەربەلا خاوەنی 13 خاڵە و لە ریزبەندی 18ی خولەکەیە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی