چەند جۆرێکیان مەترسیدارن

لە 500 نەخۆشیی گوازراوەی ئاژەڵ زیاتر لە 30 جۆریان لە هەرێم تۆمار کراون

964+

پێشەوا محەمەد

پسپۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان ئاماژە بە بوونی نزیکەی 500 نەخۆشیی گوازراوە دەکات لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام بە وتەی ئەو، بەهۆی نەبوونی سەنتەری لێکۆڵینەوەوە لە کورستان زیاتر لە 30 نەخۆشییان هەستی پێکراوە.

عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازاوەکان بە 964ـی راگەیاند، تای خوێنبەربوون، توورەکەی ئاوی، کرمی جگەر، تای ماڵتا و گرانەتا لە بەربڵاوترتن و مەترسیدارترین ئەو نەخۆشییانەن کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە.

دەشڵێت، بەشێک لەو نەخۆشییانە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و هەندێکیان ئەگەر زوو پێیبزاندرێت ئەوا پێویستە چەند مانگێک لەژێر چارەسەردا بێت، ئەوە سەرەڕای مەترسییە زۆرەکەیان بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.

964 پرسیاری ئەوەی لەو پسپۆڕە کرد ئاخۆ ئەو نەخۆشییانە چۆن لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، ئەویش وتی، “بەشێکیان لە رێگەی راستەوخۆ و تێکەڵبوون لەگەڵ ئاژەڵەکان، بەشێکێشیان لە رێگەی مێشوولە و مێرووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە”.

ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییە گوازراوەکان نەبوونی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی مرۆڤ و ئاژەڵ بە کەموکوڕی دەزانێت، “چونکە ئەو نەخۆشییانەی ئێستا هەن تەنیا بەپێی ئەزموون دەزانین و ئەگەر سەنتەرێک هەبێت بە وردی دەزانین چەند نەخۆشیی ئاژەڵی لە هەرێم بوونیان هەیە، کە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە و مەترسییەکانیشیان پێشوەختە دیاری دەکرێن”.

لە گەرمیان نزیکەی 600 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراون

لە گەرمیان نزیکەی 600 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراون