مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
ئەو کەسانەی لە رەحیماوا تەقەیان لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کرد دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن دووکەسەوە بە ماتۆڕسکیل تەقە لە باڵەخانیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک کرا ئێستا ئەو کەسانە دەستگیرکراون و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بوون.
فەرمادەیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوونەکانیان لەلایەن بنکەی پۆلیسی رەحیماواوە توانیویانە شوێنی یەکێک لەو تۆمەتبارانە ئاشکرا بکەن کە تەقەی لە باڵەخانەکە کردووە و گەمارۆیان داوە.
دەشڵێت، کەسەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بووە و لەو کاتەدا لە ژێر کاریگەری مادەکەدا بووە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکە بووتەوە، یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی رەحیماوای بریندار کردووە.
دواتر تونراوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە لەو کاتەدا مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و بڕیاری گرتن بۆ تۆمەتبارەکانی دیکە بە پێی مادەی 453/31 و 431 لە یاسای سادانی عێراقی دەرچووە.