لە سەیدسادق

گواستنەوەی خواردن و دەرمان بە تاکسی و پیکاب قەدەغەکرا

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی سەیدسادق ئاگادارییەکی بۆ کاسبکار و دەرمانخانەکانی قەزاکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەمەودوا بەرهەمی شیرەمەنی و دەرمان بە ئۆتۆمبێلی جۆری ساردکەرەوە نەگوازرێنەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.2.2024، تەها ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، ئەم بڕیارە نوێیە، پێشتر کاسبکاران و دەرمانخانەکان، بە تەکسی و ئۆتۆمبێلی سەر کراوە دەرمان و خواردن و خواردنەوە و بەرهەمی شیرەمەنیان دەگواستەوە، چیدیکە رێگە بەوە نادرێت چونکە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییە.

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق دەڵێت، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەرما، چیتر لە بازگەکان رێگا بە تێپەڕبوونی ئەو دەرمان و خواردن و خواردنەوانە نادرێت کە لە ئۆتۆمبێلی بەراد یاخود ساردکەرەوەدا نین و دەستی بەسەردا دەگیرێت، پاشان لەناودەبرێن.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، زۆربەی دەرمانەکان پێویستە لە پلەی گەرمی 15 بۆ 30 سیلیزی، لە شوێنی وشک و فێنک، دوور لە گەرما و تیشکی خۆر و رووناکی و ناوچەی تەڕ و شێدار هەڵبگریت، هەڵبگیرێن.

دەزگای کۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستان هەشت رێنمایی ...

دەزگای کۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستان هەشت رێنمایی بڵاوکردەوە