ئەمساڵ ئەوروپیەكان خلیسكێنەی سەر بەفر ناكەن
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
بەهۆی كەمی بەفرەوە لە شارەكانی ئەوروپا بەشێك لە یاریگای خلیسكێنەكانی سەر بەفر داخراون.
ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە پلەکانی گەرما لە زستاندا تێیاندا بەرزبووە، وەکو هۆڵەندا و دانیمارک و پۆڵەندا و چیک، زستانی ئەمساڵ كەمترین بەفریان لێباریوە، بەهۆیەوە بەشێکی بەرچاو لە یاریگاكانی خلیسكێنەی سەر بەفر داخراون.
ئێستا پلەكانی گەرما لە ئەوروپا بۆ 20 پلەی سیلیزی بەرزبوونەتەوە، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی نزیکن لە دەریا.
سەرپەرشتیارانی گشتی یارییەكانی خلیسكێنەی سەر بەفر قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە و دەڵێن، ئەگەر بەفربارین بەشێوەی ئێستا بەردەوامبێت، پێدەچێت ئەمساڵ یارییەكانی سەر بەفر ئەنجامنەدرێن.
خلیسكێنەی سەر بەفر یارییەكی رێكخراوی كلتوری بەشێک لە ئەوروپییەكانە، ساڵانە لە وەرزی زستاندا لە چەند وڵاتێك دەكرێن.