خلێفی و ئێمباپێ.
دانیپێداناوە
خلێفی به‌رامبه‌ر رۆیشتنی ئێمباپێ ده‌سته‌وه‌ستانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ناسڕ خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دانی پێدانا، كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی به رێژه‌ی سه‌دله‌سه‌د په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات و هه‌ردوولا رێككه‌وتوو.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، ناسڕ خلێفی له لای چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكی خۆی ئاشكرای كردووه، ئێمباپێ ده‌چێته ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2029 ده‌بێت.
پێشتریش رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا كردبوو، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی AS ده‌ڵێت، ئێستا هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه ده‌توانن هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام هه‌ڵمژن و هاوینی داهاتوو كوڕه لاوه فه‌ڕه‌نسییه‌كه له مه‌دریده و درێسی ژماره 10یش ده‌پۆشێت.
ریال مه‌درید له دوو ساڵی رابردوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی دا، پارساڵ 200 ملیۆن یۆرۆی دا، به‌ڵام پاریس رازیی نه‌بوو، به‌ڵام هاوینی داهاتوو ئێمباپێ به‌بێ به‌رامبه‌ر رووده‌كاته ریال مه‌درید و له ئێستاشه‌وه درێسی ژماره 10ی بۆ دانراوه.