لە بری کێک و ئاهەنگ
لە یادی 26 ساڵەی لەدایکبوونیدا 26 دار دەڕوێنێت
+964
هێڤی دیوالی – دهۆک
کچە پێشکەشكار، بلۆگەر و ئەندازیار ی ناسراوی سۆشیال میدیا مەریەم ئیسماعیل ، بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونییەوە لە بری ئاهەنگ و وێنەگرتن کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات.
مەریەم ئیسماعیل لە بادینان بە چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەناسرێت و ئەندازیاری شارستانیە و لە یادی 26 ساڵەی لەدایکبوونی 26 داری جۆری سەروێن ئیتالی لە پارکێکی دهۆک دەڕوێنێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 مەریەم ئیسماعیل وتی، “زۆر دڵخۆش بووم بەم کارە و دەمێکە پلانم بۆی دانابوو، نیازیشم هەیە ساڵی داهاتوو بیکەم بە 27 دار و چالێنجی هاوڵاتیانیش دەکەم هەمان ئەم کارەی من ئەنجام بدەن”
مەریەم بیرۆکەی کارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە خەڵکی ئێستا، فێربوون لەیادی لەدایکبوونیان خەرجییەکی زۆر دەکەن بە مەبەستی ئاهەنگگێڕان، بە پێچەوانەوە ئەو بەو بڕەپارەیە داری چاندووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانیشەوە پارکی کانی خشمانای لە دهۆک بۆ دیاریکراوە دارەکانی لێ بڕوێنێت.
پێداچوونەوە : پەری ساڵح