"لیژنەی تایبەتمان هەیە"

تەندروستیی راپەڕین: ئەوانەی باسی دەرمانی قاچاخ دەکەن پەیجی نەناسراون

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رەتیدەکاتەوە دەرمانی قاچاخ لە سنوورەکەیان بڵاوبکرێتەوە، دەشڵێت ئەوانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە چەند پەیجێکی نەناسراون و بێ سەرچاوەن.

ئەو قسانەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دوای ئەوە هات، کە چەند رۆژێکە دەنگۆی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاخ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوکراوەتەوە.

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، ئەو دەنگۆیە لە لایەن چەند پەیجێکەوە بڵاوکراوەتەوە، کە سەرچاوکەیان نادیارە و ناشزاندرێت کێن تا سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن و هیچ بەڵگەیەکیشیان نییە.

وتیشی، “ئێمە لیژنەی تایبەتمەندمان هەیە کە پزیشکی جۆراوجۆر و کارمەندی تەندروستی تێدایە و بەردەوام بەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان و دەرمانخانەکاندا دەگەڕێن و بهەر دەرمانێکی بێ دەرمان، یان قەدەغەکراو و خراپبوو ببینن دەستی بەسەردا دەگرن و ئەوکەس رووبەرووی سزا دەکرێتەوە کە پێوەی دەگیرێت”.

وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، هەرکەس بەڵگەی بوونی دەرمانی قاچاخی هەیە پێیان بگەیەنێت تا لە رووی یاساوە هاوکاریان بن بۆ بەسزاگەیاندنیان.

تەندروستی راپەڕین: بیبسی و ئاو لەبەر خۆر دامەنێن

تەندروستی راپەڕین: بیبسی و ئاو لەبەر خۆر دامەنێن