دوای دوو رۆژ

پردەکەی شیلەخان رووخا و خەڵک رێگایەکی نوێیان دروستکرد

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوو رۆژ دەبێت پردی شیلەخان لە پیرەمەگرون رووخاوە و رێگای هاتوچۆی چەند گوندێک و چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری گرتووە، ئەمڕۆ خەڵکی گوند و خاوەنی چەند کێڵەگەیەکی پەلەوەر بەشێوەیەکی کاتی رێگایەکی دیکەیان دروستکردووە.

ئەو پردە رێگای گوندەکانی شیلەخان، کەلەباش و شۆڕناخەیە، جگە لەوانەش رێگای شەش کێڵگەی پەلەوەرو چەند حەوزێکی ماسیی بەسەرەوەیە و دەکەوێتە نزیک گوندی موغاغ لەنێوان ناحیەی پیرەمەگرون و قەزای دوکان.

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە دەردەکەوێت چەند هاوڵاتییەک بە پەت و گوریس منداڵان بەسەر پاشماوەی پردە رووخاوەکە دەپەڕێننەوە.

سێبوور حاجی شارستێنی، سەرپەرشتی دروستکردنی رێگاکەی کردووە بە 964ی راگەیاند، “ئەمڕۆ بە شێوەیەکی کاتی رێگایەکمان دروستکرد، چونکە رووخانی پردەکە کێشەی بۆ هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلیش دروستکردبوو”.

وتیشی، “کێشەی پردەکە ئەوەیە چاوەی کەمە و تەنیا سێ چاوەی هەیە، هیوادارین لە کاتی چاککردنەوەی پردەکە چاوەکانی بۆ زیاد بکرێن تا ئاوی زیاتری لەبەر بڕوات و ئاوی بەخوڕ کەمتر فشار لەسەر پردەکە دروست بکەن”.

پردەکە ساڵی 1978 دروستکراوە و ساڵی 2020 قیرکراوە.

سێبوور حاجی شارستانی وتیشی، “چاک کردنەوەی ئەو پردە نزیکەی پێنج ملیۆن دیناری تێدەچێت و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان خستوویانەتە ئەستۆی خۆیان”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی رووخانی پردێکەوە رێگای ھاتووچۆی 20 گوندی گەرمیان ...

بەهۆی رووخانی پردێکەوە رێگای ھاتووچۆی 20 گوندی گەرمیان نەماوە

باران و لافاو چەند پردى رووخاندووە؟

باران و لافاو چەند پردى رووخاندووە؟