کێشەکە لەسەر چییە؟

“وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆڕه‌ك نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

‎وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەكات، سەبارەت بە سكاڵای هاوڵاتیان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێڵی پەیوەندی لە نێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی (زەین عێراق – ئاسیا سێڵ) كە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە.

‎وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بڕیارەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدات.

هه‌روه‌ها داوا دەكه‌ن كه‌ پەیوەندییەكان بگەڕێندرێنەوە باری ئاسایی خۆیان، تا ئەم كێشەیە چارەسەر دەكرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆ، بە پێی یاسا و بڕیاری كۆتایی دادگاكان، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق كە ژمارەی هاوبەشەكان بە ملیۆنان بەشداربوو دەخەمڵێندرێت .

له‌ 1.11.2023 کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق نووسراوێکی بۆ کۆمپانیاکانی ئەسیر بۆ پەیوەندییەکان و ئاسیاسێڵ نارد، داوای كرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تۆڕی پەیوەندییەکانی ناوخۆیی کۆمپانیای کۆڕەک تێلێکۆم بپچڕێنن، ئەوانیش دەم و دەست بڕیارەکەیان جێبەجێ کرد.

کۆمسیۆنەکە ئه‌وكات هۆکارەکەی گەڕانده‌وه‌ بۆ کۆتاییهاتنی مۆڵەتی کۆمپانیای کۆڕەک تێلێکۆم لە رۆژی 30.8.2022، هەروەها رایانگه‌یاند کۆمپانیاکە جددی نەبووە لە پێدانی ئەو پارە زۆرەی لە ئەستۆیەتی.
تا ئێستا كۆمپانیای کۆڕەک تەنیا لە ناوخۆی تۆڕەکەیدا پەیوەندی هەیە و ئەگەر کەسێک بیەوێت بۆ ئاسیاسێل و زەین پەیوەندی بکات وەرناگیرێت، بە پێچەوانەشەوە هەر نییە.
پێشتریش سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقیە وتبووی، کێشەی دەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک بۆ ساڵی 2007 دەگەڕێتەوە و تا ئێستا ئەو کۆمپانیایە 800 ملیۆن دۆلار قەرزارە.

کۆرەک دەڵێت خەریکین کێشەکە چارەسەر دەکەین

کۆرەک دەڵێت خەریکین کێشەکە چارەسەر دەکەین