لە چ شوێنێک؟

بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی دواینوەڕۆوە بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێک کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر بەشێک لە ڕرۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەک ( کۆیە و تەق تەق و هیران ) هەروەها بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و رۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک.

ئەمڕۆ هەینی 16.2.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی : 10
دهۆک : 14
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 10
زاخۆ : 15
سۆران : 5
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 18