رووپەری ماڵپەڕی شەفافییەت
چەندیان کۆکردووەتەوە؟
داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە رووی لە دابەزین کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە 15 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 10.2.2024 تا 16.2.2024 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 12 ملیار و 241 ملیۆن و 82 هەزار و 700 دینار بووە.
خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.
کۆی داهاتی شەش هەفتەی رابردووی ئەمساڵ بریتی بووە لە زیاتر لە 110 ملیار دینار.
داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.