نزیکەی حەوت مەتر ئاو بەرزبووەتەوە

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا

964+

وریا فەتاح

بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى گۆمەسپان، رێگاى کاتى هاتووچۆى بەنداوى گۆمەسپان ژێر ئاو کەوت.

کەمێک پێش ئێستا، رێگاى کاتى بەنداوى دەربەندى گۆمەسپان کە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە، ژێر ئاو کەوت و هاتووچۆى ئۆتۆمبێلەکانى وەستاند.

لاى خۆیەوە یونس واحید، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتى چاککردن و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر لە سنورى کەرتى دوو، بە 964ى وت،”بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى گۆمەسپان بۆ حەوت مەتر، ئەو رێگا کاتییەى کە ببوە جێگرەوەى رێگا سەرەکییەکە، ژێر ئاو کەوت و هاتووچۆى وەستاند”.

بەوتەى یونس واحید، بە درێژى 20 مەتر رێگا کاتییەکە ژێر ئاو کەوتووە و بە بەرزى نزیکەى یەک مەتر رێگەکە ژێر ئاو کەوتووە.

بەرێوەبەرایەتى چاککردن و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر لە 964ـەوە، داوا لە شۆفێران دەکات رێگاى شەقڵاوە و کۆیە بەکار بهێنن.

رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دەکرێتەوە

رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دەکرێتەوە