كڵاوی بۆ خه‌زووری دووریوه
ماڵی خه‌زووری داوه‌ت كردووه‌و له‌گه‌ڵ دز رێككه‌وتووه بچنه سه‌ریان
میدیازان – كوردستان ئەحمەد – هەولێر
پیاوێك له‌كۆیه ده‌عوه‌تێكی چه‌ورو تێروپڕ بۆ ماڵی خه‌زووری ده‌كات‌و له‌وڵاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك رێكده‌كه‌وێت كاتی داوه‌ته‌كه بچنه سه‌ر ماڵی خه‌زووری‌و ده هه‌زار دۆلار‌و 17 ملیۆن دیناریان دزیوه.
هه‌موو ئه‌م زانیارییانه له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پۆلیسی راپه‌ڕین باسكراوه، چونكه ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره‌و هاوكاره‌كانی ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی راپه‌ڕین باس له‌وه ده‌كات ئه‌و بانده تا كاتی ده‌ستگیركردنیان 25 تاوانی دزییان ئه‌نجامداوه، دوانزه دزی له‌كۆیه‌و شه‌ش له‌حاجیاواو دوان له‌سه‌روچاوه‌و سیان له‌رانیه‌و دزییه‌ك له‌چوارقوڕنه‌و یه‌كێكی تر له‌گوندی باقلان.