یانەی شێروانە. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەکە
یەکەمی کوردستانن
ھەر یاریزانێکی یانەی شێروانە بە 50 ھەزار دینار خەڵاتکران
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای ئەنجامە باشەکانی یانەی شێروانە، دەستەی کارگێڕیی یانەی شێروانە خەڵاتی راھێنەر و یاریزانانی یانەکەی کرد.
یانەی شێروانە بە 33 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانە.
عادل عەلی، راھێنەری یانەی شێروانە بە 964ى وت، “لە پای ئەو ئاستە باشەی یاریزانانی یانەکە و مانەوەمان لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، دەستەی کارگێڕیی یانەکە خەڵاتی دارایی یاریزانەکانی کرد”
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەر یاریزانێکی یانەکە بڕی 50 ھەزار دینار و راھێنەرانی یانەکەش بڕی 100 ھەزار دینار خەڵات کران.
لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان، سبەینێ ھەینی یانەی شێروانە لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی زاخۆی خاوەن 27 خاڵ و رێزبەندی حەوتەمی خولەکە دەکات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا