لە گەشتی هەواڵەکانەوە

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى پشده‌ر ده‌ستى له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ و له ‌كه‌لار ته‌قه‌ له‌ماڵێك كرا

964+

ژووری هەواڵ

شەوی رابردوو زۆرێک لە پەیج و ئەکاونتەکانی سنووری پشدەر وایان بڵاوکردەوە كه‌ بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر دەستی لەکار کێشاوەتەوە، به‌ڵام 964 ویستى زیاتر له‌و بڕیاره‌ دڵنیاببێته‌وه‌، ئه‌وه‌بوو په‌یامنێرى پشده‌رى گه‌یانده‌ لاى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ و ئه‌ویش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ دەستڕێژی گولـلە لە ماڵه‌كه‌ى کرابوو بۆ 964 ده‌دوێت.

ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، نەخۆشخانەی نانەکەلی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌، به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى شێرپه‌نجه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌مڕۆ، چالاکیەکی بۆ منداڵانی تووشبوو ئەنجامدا.