چاوپێکەوتنێکى 964 دەرووى خێرى بەسەردا کردەوە
لە ماتۆڕێکی سێ تاییەوە بووە خاوەنی ماڵ و کاری خۆی
964+
کاروان ساڵحی _ کەرکوک
دڵنیا دڵشاد ژنێکی رەنجدەری کەرکوکییە، هەموو رۆژێک کاتژمێر 3ـى بەرەبەیان بە ماتۆڕێکی سێ تاییەوە دەچووە سەر کار، رۆژێک کاروان ساڵحی پەیامنێری 964 لەگەڵ دڵنیا چووە سەرکارو چیرۆکەکەی گواستەوە، ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو ژیانی بگۆڕێت.
دوای ئەو کارە دەرووی خێر لە دڵنیا کرایەوەو کۆمپانیایەک هەیکەلی ماڵەکەی بۆ تەواوکردو لە کرێنشینی رزگاری بوو، دوای ئەوەش 964 ناوی دڵنیای لە پرۆگرامی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی تۆمارکردو رێکخراوەکە بڕیاریاندا کارەکەی بۆ گەورە بکەن.
ئێستا دڵنیا نانەواخانەکەی گەورەکردووەو فڕن و عەجانەی کڕیوە و سێ شاگردی هەیە.
کاروان ساڵحی بە چەپکێ گوڵەوە چوو نانەواخانەکەی دڵنیاو پیرۆزبایی گەورەبوونی کارەکەی لێکردو لە دۆخی ئێستای پرسی.