بەهۆی نالەباری کەشوهەوا
لە سلێمانی پشوو نییە و گەرمیانیش بڕیاری نەداوە
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێن هەیە، بەڵام پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە کە پشوو نەبێت، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت هێشتا بڕیاریان نەداوە.
کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەوامی قوتابخانە و سەرجەم شوێنەکانی دیکە ئاسایی دەبێت و بەهۆی باران و نالەباری کەشوهەوا پشوو راناگەیەندرێت.
لە ئیدارەی گەرمیانیش پێشبینی بارانی بەخوڕ دەکرێت بۆ سبەی، بەڵام چۆمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان بە 964ـی وت، “تا ئێستا بۆ پشوو بڕیار نەدراوە”.
سەبارەت بە هەولێریش، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت هیچ بڕیارێک نییە بۆئەوەی سبەی بکرێتە پشوو، دەوام ئاساییە.