بارانی بەخوڕ دەبارێت
پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سبەی ناکرێتە پشوو
964+
فەهمی نەبی
کەمێک لەمەوبەر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت هیچ بڕیارێک نییە بۆئەوەی سبەی بکرێتە پشوو، دەوام ئاساییە.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی کەشناسی ئەوەیە سبەی پێنجشەممە بارانێکی بەخوڕ لەسەرجەم شارەکان ببارێت.
ئەمشەو چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم چوار رێنمایی بۆ بارانە بەخوڕەکەی بەیانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، “سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت”.
رێنماییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بەمجۆرەیە:
1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.
2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.
4- بە ڕێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.