لە هەولێر

دەیانویست نزیکەی 4 هەزار کارتۆن خورمای خراپبوو دەرخواردی خەڵک بدەن

964+

فەهمی نەبی

تیمێکی ئاسایشی هەولێر لە کۆگایەکدا دەستیانگرتووە بەسەر نزیکەی چوار هەزار کارتۆن خورمای خراپبوودا، کە دەیانویست لەبازاڕ ساغیبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە تیمێکی ئاسایشی هەولێر کە کاریان بەدواداچوونە بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووە لەگەڵ لیژنەیەکی قایمقامیەتی هەولێر دەستیانگرتووە بەسەر سێ هەزار و 780 کارتۆن خورما.

ئەو کەسانە هەڵسابوون بە بە گۆڕینی کارتۆنی خورما ماوە بەسەرچووەکەو لێدانی رێککەوتی بەسەرچوونی نوێ، بەنیازبوون لەبازاڕەکاندا بیفرۆشنەوە بەهاوڵاتیان.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، هەموو ساڵێک بەر لە مانگی رەمەزان دەستبەسەرداگرتنی خورمای خراپبوو زۆر دەبێت، ئەو کەسانە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

قایمقامی هەولێر وتی، ئەو کەسانەی فێڵیان لە خورماکە کردبوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون، هەموو ئەو خورمایەی ئامادەیان کردبوو، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت لەناو دەبرێن.

لە عەلوەی هەولێر چوار تۆن خورمای خراپبوو دەستیبەسەردا...

لە عەلوەی هەولێر چوار تۆن خورمای خراپبوو دەستیبەسەرداگیرا