نەتەوە یەکگرتوەکان: هۆشداری کۆمەڵکوژی دەدات

+964

ژووری هەواڵ

8 موشەک لە باشوری لوبنانەوە ئاڕاستەی شاری سەفەدی ئیسرائیل کرا، موشەکەکان بەر باڵەخانەیەک کەوت و تا ئێستا کەسێک کوژروە و 7 کەسیش بریندارن.

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، داوا لە سەربازان و خێزانەکانیان و دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکات چیتر مۆبایل بەکارنەهێنن و بە سیخوڕی بکوژ ناوی دەبات.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکان فشاری نەخستۆتە سەر ئیسرائیل تا جەنگ بوەستێنێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری کۆمەڵکوژی لە رەفح دەدات لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل، کە زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە لەم ناوچەیە دەمێنێنەوە.

لەدوای نزیکەی 10 ساڵ دووبارە سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی میسر کۆدەبنەوە، بڕیارە ئەردۆغان سەردانی میسر بکات بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە دۆخی غەزە و بازرگانی هەردوو وڵات.

رووسیا زیاتر لە سێ هەزار زریپۆش و دەبابەی لە شەڕەکەی ئۆکرانیا فەوتاوە، بڕیارە بە جۆر و مۆدێلی کۆنتر ‌بەردەوامی بە هەڕەشەکانی بدات کە چەند ساڵێک بوو بۆ ئەم مەبەستە کۆی دەکردەوە.

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە