دوو دیمه‌نى جیاواز له‌كاتى كاركردن بۆ دروستكگردنى دیوارى راگر... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
دوو هاوڵاتى به دوو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستگیركران
خه‌ریكی دروستكردنى دیوارى راگربوون به نایاسایی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى عه‌ربه‌ت دوو كه‌سیان به تۆمه‌تى شكاندنى دار و پاككردنه‌وه‌ى نایاسایی زه‌وى، ده‌ستگیركردووه.
دوو كه‌سه‌كه لە دۆڵی دووکانیانى سه‌ر به قه‌زاى عه‌ربه‌ت ده‌ستگیركراون.
دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م دوو هاوڵاتییه سه‌رقاڵى دروستكردنى دیواری راگر بوون بەشێوەی نایاسایی و له‌گه‌ڵ كاركردن له زه‌ویه‌كه‌ش سێ دارى جۆرى به‌ڕوویان شكاندووه.
پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری فلات و حەفارەیه‌كیشدا گرتووه .
باسی له‌وه‌ش كردووه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.