دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حكومییه‌كانى سنووره‌كه‌ى ... وێنه: راگه‌یاندنى پارێزگا
"كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن"
ناله‌بارى كه‌شوهه‌وا هه‌ولێرى خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024 ناله‌بارى كه‌شوهه‌وا و پێشبینى كه‌شناسی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرى كۆكرده‌وه، کە ده‌وترێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا رێژەیەکی زۆری باران دەبارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌م بڕیارانه دراون :
یەکەم: دروستكردنى ژوورى عه‌مه‌لیات له سەرجەم قائیمقام و ناحییەکان و ئاماده‌باش بن.
دووەم: پاککردنەوەى رێرەوى (ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان) له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام.
سێیەم: سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەرامبەر هەر کەموکوڕى و کەمتەرخەمییەک کە ببێتە هۆى مەترسى دروستبوونى لافاو یان هەر حاڵەتێکى نەخوازرا، هەریەکه و بەئاستى بەرپرسیاریەتى خۆى بەرپرسیارە.
چواره‌م: بەرگری شارستانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی لە ئامادەباشى تەواودابن.
پێنجه‌م: تیمەکانی پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، دابەشدەکرێن بەسەر ڕێگا گشتیی و سەره‌کیەکان.