كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌؟

964 سۆراغى كۆتره‌ سه‌ربڕاوه‌كانى سیده‌كان ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند كۆترێك له‌ ناو بیناى‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانى قه‌زاى سیده‌كان سه‌رده‌بڕێن، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه‌ و به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده‌ش ده‌ڵێت “سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر بكه‌ره‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ین”.

به‌پێی سۆراغى 964 ئه‌و بینایه‌ى كه‌ كۆتره‌كانى لێ سه‌بڕاوه‌ دوو فه‌رمانگه‌ى حكومى تێدایه‌، یه‌كه‌میان ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى سیده‌كان و دووه‌میشیان كتێبخانه‌ى گشتى ئه‌م قه‌زایه‌.

كۆتره‌كان سه‌ریان به‌بڕاوه‌یی فڕێدراوه‌ و جه‌سته‌شیان براوه‌.

بیناكه‌ به‌هۆى بوونى ماده‌ى قڕمیت له‌ دروستكردنیدا ژماره‌یه‌كی زۆرى كۆتره‌كان هێلانه‌یان تێدا كردووه‌ و جگه‌ له‌مه‌ش بوونى چه‌ندین دارى به‌ته‌مه‌ن له‌ناو باخچه‌ى بیناكه‌ وایكردووه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرى كۆتر له‌و شوێنه‌ كۆببنه‌وه‌.

جێگر قادر، به‌رپرسی ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى سیده‌كان، بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆتر له‌ناو باخچه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یان سه‌ربڕاون.

وتیشی “نازانین كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌، به‌ڵام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین”.

به‌قسه‌ى جێگر قادر، ئێواره‌ى دوێنێ له‌ شوێنێكی باخچه‌ى بیناكه‌یان سه‌رى شه‌ش كۆتر به‌ بڕاوه‌یی كه‌وتبوون و له‌ولای باخچه‌كه‌شه‌وه‌ په‌ڕوباڵى ژماره‌یه‌ك كۆتر له‌سه‌ر زه‌وى كه‌تبوون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و نیوه‌ ناوه‌نده‌كه‌یان له‌ سیده‌كان كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ پاسه‌وانێكی نییه‌.

به‌یانیان تاوه‌كو كاتژمێر 2:00 ده‌وامى كتێبخانه‌ى گشتى له‌و بینایه‌ ده‌كرێت و دواى ئه‌م كاتژمێره‌ش ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوان ده‌وامى تێدا ده‌كه‌ن.

جێگر قادر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ تیمێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ “ئه‌مڕۆش ئێمه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و كامێرایانه‌ى چاودێرى ده‌كه‌ن كه‌ له‌ بیناكه‌ جێگیر كراون.

به‌رپرسی ناوه‌ندى لاوان بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ببێت كه‌ ئه‌و كاره‌ى كردووه‌، وتیشی “سكاڵا له‌سه‌ر بكه‌رى ئه‌م كاره‌ تۆمار ده‌كه‌ین”.

له‌ پێنج گوندى سیده‌كان خه‌ڵك ناوێرن منداڵه‌كانیان ...

له‌ پێنج گوندى سیده‌كان خه‌ڵك ناوێرن منداڵه‌كانیان بنێرنه‌ قوتابخانه‌