حاسڵاتی ئەمڕۆ

شەڕ گەیشتە رەفەح و ناتەنیاهۆ دەڵێت “بەردەوام دەبین”

964+

ژووری هەواڵ

لە دوێنێ شەوەوە هێرش و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح دەستی پێکردووە و زیاتر لە 100 کەس کوژراون.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ شاری رەفەح توانیویانە دوو دیلی ئیسرائیلی لە چنگی حەماس رزگار بکەن و دوو سەربازیشیان کوژراوە.

رێکخراوی یونسێف رایگەیاند، گواستنەوەی دانیشتووانی باکووری غەزە بۆ ناوەراست و باشوور کارێکی زەحمەتە.

ناتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی رەفەح رایگەیاند، هیچ هەلێک لەدەست نادەین بۆ رزگارکردنی دیلەکانمان و بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبین لە جەنگی دژی حەماس.

گرژییەکانی دەریای سوور تا دێت زیاتر دەبێت و حوسییەکانی یەمەن دەڵێن: کەشتییەکی ئەمریکیان بە ناوی “ستار ئایرس” لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا