"کەرتی تەندروستی لێخۆشبوونیان بۆ نییە"
دەرمانی قاچاخیان دەفرۆشت و سزادران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سێ دەرمانخانەی زاخۆ بە هۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخهوە سزادران، قایمقامیەتی زاخۆش دەڵێن کەرتی تەندروستی لێخۆشبوونیان بۆ نییە.
لیژنەکانی سەر بە قایمقامیەتی زاخۆ لە کاتی بەدواداچوونی دەرمانخانەکان و پشکنینی دەرمانەکانیان، دەستیان بەسەر چەندین دەرمانی قاچاخدا گرت، کە فروشتنیان قەدەغەبووه، لە هەمان کاتدا رێنماییهكانیش جێبەجێ نەکرابوون و بە نرخێکی بەرزتریش لەو نرخەی بۆیان دیاریكراوه، فروشتبوویان
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکە بە 964 وتی: “کەرتی تەندروستی هەر بە یەکجاری لێخوشبوونیان بۆ نییە، چونکە بابەتێکی هەستیارە و هەر سێ دەرمانخانەکە بە پارەیهكی زۆر سزادران و چەندین دەرمانخانەی دیكهش لهم بابهته ئاگادارکران.
لیژنەی قایمقامیەتی زاخۆ لە لایەن ئاسایش و قایمقامیەتی و تەندروستی بەڕێوەدەبرێت، روژانە چاودێریی بازاڕ دەکەن بۆ ئەوەی سەرپێچی لەلایەن بازرگانان و کلینیک و دەرمانخانەکان نهكرێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا