گرێبەستەکەی واژۆکرا

بە 360 رۆژ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسوور دەبرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

گرێبەستی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بە پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر واژۆكرا و بڕیارە لە ماوەی 360 رۆژدا کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت پڕۆژەکە تەواو بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.2.2024، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لە نێوان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری كۆمپانیای ئیدیۆم کرد، کە ناوەڕۆکەکەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی دەبێت بۆ پڕۆژەی ئاو لە قەزای مێرگەسۆر.

دوو رۆژە مێرگەسوور زۆرترین بارانی لێ دەبارێت

دوو رۆژە مێرگەسوور زۆرترین بارانی لێ دەبارێت

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ی وت، دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی مێرگەسوور ئەم پڕۆژەیە، گرفتی کەمی کارەبا لەسەر پڕۆژەی ئاوی قەزاکە چارەرسەر دەکات، و گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 3 ملیار و 729 ملیۆن دینارە، و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابیندەكرێت.

پێكهاتەی پرۆژەكە بریتییە لە 700 ستوونی پاڵەبەرزە، لەگەڵ 17 كیلۆمەتر كێبلی ژێرزەوی و 19 بگۆڕی كارەباش لەخۆدەگرێت، بە قسەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت، فەرمانگەی ئاوی قەزاکە دەتوانێت سوود لە تەواوبونی پڕۆژەکە ببینێت، هەرکات خشتەپێدانی ئاویان بە ماڵان دانا، کارەبایان دەبێت.

کشتوکاڵی مێرگەسور جوتیارانى هانده‌دات فسته‌ق بچێنن

کشتوکاڵی مێرگەسور جوتیارانى هانده‌دات فسته‌ق بچێنن

کێشەى کارەباى دوو ناحیە و حەوت گوندى مێرگەسور چارەسەر ...

کێشەى کارەباى دوو ناحیە و حەوت گوندى مێرگەسور چارەسەر بوو