13 رۆژ دەخایەنێت
خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12 بڵاوکرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە، کە لە 3.3.2024 یەکەم تاقیکردنەوە و لە 13.3.2024ـیشدا کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.
بەپێی خشتەی وەزارەتەکە بێت، تاقیکردنەوەکان رۆژانە کاتژمێر یەک بەڕێوە دەچن، رۆژانی 5، 11 و 14ـی مانگی سێ بەهۆی پشووەوە تاقیکردنەوەیان تێدا دانەندراوە.
خشتەکە تاقیکردنەوەی ئامادەییە پیشەییەکانیشی لە هەمان وادەدا دیاری کردووە.
خشتەی تاقیکردنەوەکان ئەوەی تێدا دیاری کراوە، تاقیکردنەوەکانی ئامادەییە زانستی و وێژەییەکان تا 13.3.2024 و هی ئامادەییە پیشەییەکانیش تا 16.3.2024 بەردەوام دەبن.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، هەر رۆژێک بە هەر هۆکارێک کەوتە بەر پشووەوە تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەکەوێتە رۆژی دواتر و پاشان خشتەکە بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، هەر مادەیەک پێویستی بە ئامێری بژمێر بوو ئەوا دەبێت تەنیا بژمێرەکانی وەزارەتی پەروەردە بەکاربهێندرێت.