12 ساڵە دەڤژەنە
مامۆستای فێرکاریی دەفە و دەڵێت بۆ من خۆراکی رۆحە
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
بە بەشداری 64 خانم پێشانگایەکی شێوەکاری لە هەولێر کرایەوە و ژینا خولقیش وەک مامۆستای زانکۆ و دەفژەن بەشداری کرد و دەشڵێت، کە دەف لێدەدەم رۆحم ئارام دەبێتەوە.
ژینا خولقی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و مامۆستای دەفە لە زانکۆی جیهان و دەربارەی پێشانگاکە و کارەکانی خۆی تایبەت بە 964 وتی، ” من 12 ساڵە دەف ژەنم و بەشداریم لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکان کردووە، وەک هونەرمەندێک پێم خۆشە خانمان زیاتر روو لەهونەر و موزیک بکەن”
ژینا خولقی، هۆکاری هەڵبژاردنی دەفی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە رۆحی پێی ئارام دەبێتەوە و وەک خۆراک وایە بۆ ئەو.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح