نیگەرانی دروستکردووە

گۆڕستانەکانی دوزخورماتوو شوێنی مردووی تێدا نەماوە

964+
سیروان خورشید- دوزخورماتوو

“هەندێک جار کە دەستدەکەین بە هەڵکەندنی گۆڕی نوێ، ئێسک و پروسکی مردووەکان دەردەکەون”، ئەمە قسەی هاوڵاتییەکی دوزخورماتووە بۆ 964 کە پڕبوونی گۆڕستەکان، گرفتی بۆ کۆچکردووانیان دروستکردووە.

لە دوزخوماتوو چوار گۆڕستان بوونیان هەیە، ئەوانیش (گۆڕستانی گەورە، گۆڕستانی ئیمام حەسەن، گۆرستانی ئیمام ئەحمەد و گۆرستانی شەهیدان)، عەلی محەمەد، دانیشتوویەکی خورماتووە ئەو ئەوەشی وت، زۆربەی گۆڕەکان تەواو لێک نزیک بوونەتەوە، لە کاتی بەخاکسپاردنی کۆچکردووان، دەبێت بۆ ماوەیەک بەدوای شوێنێکی گونجاودا بگەڕێین.

مەرعی رەشید، سەرۆکی شارەوانی دوزخورماتوو بە 964ی وت، ئەوان ئاگاداری کێشەکەن، بەڵام چارەسەرکدردنی لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، ئەو لایەنی وەقفی شیعە و سوننەی بەرپرسیار کرد، لەوەی کە بەشێک لەگۆڕستانەکانیان قۆرغکردووە، ئەوەش بە کردنەوەی یاریگا، باخچە و شوێنی سەوزایی و دروستکردنی شوێنی مردووشۆر لە ناو گۆڕستانەکەدا، ئەوەش پانتایی گۆرستانەکەی تەسک کردۆتەوە.

964 پەیوندی بە مورتەزا بیرەقدار، بەڕێوبەری وەقفی شیعی لەخورماتوو کرد ئەوان لاینەربوونی خۆیان بە رووخاندنی شوێنی یاریگا و زیادەڕەوەکان راگەیاند و وتی، شارەوانی قەزاکە کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، راستە ئەوان باخچە و یاریگایان لە اێو گۆڕستانەکان دروستکردووە، بەڵام چونکە موڵکی گشتییە دەتوانن یاسا جێبەجێ بکەن و بیانروخێنن بۆ فراوانکردنی جێگای گۆڕستانەکان و ئێمە لاریمان نیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی دوزخورماتوو ...

بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی دوزخورماتوو بێ ئاو دەبن

لەبەردەم دەرمانخانەیەکی خورماتوو ئۆتۆمبێلێک دزرا ویس...

لەبەردەم دەرمانخانەیەکی خورماتوو ئۆتۆمبێلێک دزرا ویستیان بیبەن بۆ چەکدارانی داعش