لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا  

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بار کردبوو، کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەردەگەڕا، بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

دیاری نامیق، ئەفسەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت،  ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر کە باری سەوزە و میوەی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو وەرگەڕاوە.

وتیشی، شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە  و دوای نیو کاتژمێر توانراوە شۆفێرەکەی دەربهێنرێت، بەهۆی ئەوەی گیری خواردبوو لە ناو بارهەڵگرەکەدا.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێر و سەرنشینەکە بە نەتەوە عەرەبن و بەهۆی جۆری وەرگەڕانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمڕۆ پڕ بوو لە رووداوی هاتوچۆ

ئەمڕۆ پڕ بوو لە رووداوی هاتوچۆ