هاوڵاتیان چەند قەرزدارن؟

داهاتی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە

964+

پێشەوا محەمەد

داهاتی ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە و بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، 31 ملیار دیناریان لای هاوڵاتیانە.

سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە 104 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە.

“کۆکردنەوەی پارەی کارەبا زۆری کردنی تێدا نییە تەنیا لەو کاتانەدا نەبێت، کە مامەڵەی خانووێک دەکرێت لە کاتی کڕین و فرۆشتندا یان بەستنی پێوەری دیکە دەبێت ئەو کەسە قەرزەکانی بدات”، عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین وای بە 964 وت.

دەشڵێت، “پرسی دواکەوتنی موچە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دواخستنی کرێی کارەبا و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و شارەوانی هەیە, چونکە هاوڵاتی دەڵێت موچەم پێ نادرێت و منیش ئەو پارەیە نادەم بە حکومەت”.

یەکێکی دیکە لەو کێشانەی کارەبای راپەڕین هەیەتی ئەو شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵیانەن، کە پارەیەکی زۆر قەرزدران، بەڵام ئێستا دایانخستووە و کاریان تێدا ناکرێت.

بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین ئاشکرای کرد، ئەوانە ژمارەیان نزیکەی 100 شوێن دەبێت و زیاتر لە ملیارێک دینار قەرزدارن.

کارەبای راپەڕین پێنج محاویلە دەکڕێت

کارەبای راپەڕین پێنج محاویلە دەکڕێت