شەوی رابردوو

رۆیته‌رز: “ئه‌مریكا باڵاترین سه‌ركرده‌ی عێراقی له‌ دوای ئەبومه‌هدی موهه‌ندیس كوشت”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تۆڕی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، ئەبوباقر ئەلساعدی، دیارترین سه‌ركرده‌ی عێراقییه‌، كه‌ ئه‌مریكا له‌ دوای ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌ ئامانجی ده‌گرێت.

شه‌وی رابردوو لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، دەرکەوت دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەن و کوژراون، یه‌كێك له‌وان ئه‌بوباقر ئه‌لساعدی بوو، كه‌ ناوی راسته‌قینه‌ی وسام محەمەد سابیر ئەلساعدییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای عێراقی.

ئه‌مریكا به‌رپرسیارییه‌تیی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، كه‌ به‌ درۆن ئه‌نجامدراوه‌.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، لە بۆردومانەکەی شه‌وی رابردووی بەغدا، سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵای عێراقی کوژرا کە بەرپرسیاری راستەوخۆی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا بوو لە عێراقدا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئەبوباقر ئەلساعدی پلەی راوێژکاری هەبوو لە دەستەی حەشدی شەعبی.

به‌ گوێره‌ی تۆڕی رۆیته‌رز، ئه‌لساعدی گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی عێراقییه‌ ئه‌مریكا بیكاته‌ ئامانج له‌ دوای ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، كه‌ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانیی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ 3.1.2020 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرانه‌ ئامانج و كوژران.

ئەبو باقر ئەلساعدی کێ بوو؟

ئەبو باقر ئەلساعدی کێ بوو؟