کێشەی وەرگرتنی پارەیان چارەسەر بووە
داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە
964+
پێشەوا محەمەد
داهاتی ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەو داهاتە هی 10 مانگە.
964 لە بەدواداچوونێکی پێشترییەوە دەزانێت، لە ماگەکانی 11 و 12ـدا سیستمی کۆکردنەوە و وەرگرتنی پارەی ئاو لە راپەڕین تووشی کێشەیەکی هونەری بووبوو، بەڵام کێشەکە چارەسەر کراوە و لە ساڵی نوێوەوە بەو سیستمە پارە کۆدەکرێتەوە.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هاوبەشانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زیاتر لە 27 ملیار دینار قەرزدارن.
%60ـی ئاوی سنوورەکە لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە دابین دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لە رێگەی زیاتر لە 400 بیری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینەوە دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین وتیشی، “لە ساڵی نوێوە کە سیستمەکە کێشەکەی چارەسەر کراوە وردتر داهاتی ئاو کۆدەکرێتەوە و بێگومان لە 2024ـدا داهاتمان زیاتر دەبێت”.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین نزیکەی 80 هاوبەشی ئاو هەیە.
%60ـی ئاوی سنوورەکە لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە دابین دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لە رێگەی زیاتر لە 400 بیری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینەوە دابین دەکرێت.