لە دهۆک
خاوەن دەرمانخانەیەک بەهۆی دەرمانی قاچاخەوە دەستبەسەر کرا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە پارێزگای دهۆک گومان دەکرا لە باڵه‌خانه‌یه‌ك، رێژەیەکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و بێ رەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی کۆگا کراون و دەیانەوێ لە بازاڕدا به هاوڵاتیانی بفرۆشن، بۆیه ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر شوێنه‌كه ئه‌نجامدرا و گومانه‌كان راست بوون.
لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی دهۆک و تیمێکی KMCی لیژنەی تەندروستی، دەست بەسەر شوێنەکە و ده‌رمانه‌كاندا گیرا .
سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت بە 964ی وت، دوای ئەوەی گومان دەکرا خاوەن دەرمانخانەیەک لە دهۆک هەڵساوە بە کۆگاکردنی رێژەیەکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ لە یەکێک لە بینایه‌کانی ناو دهۆک، بە نیازی فرۆشتنی به هاوڵاتیان، بۆیە تیمیکی هاوبه‌ش لە پۆلیس، ئاسایش و لیژنەی تەندروستی، دوای لێکۆڵینەوە به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یاندادا و ده‌ركه‌وت خاوەن دەرمانخانەیەک دەرمانی قاچاغی کۆگا کردووە و دەستی بەسەردا گیرا.
وتیشی، رێژەیەکی زۆر لەو دەرمانانە، کە قاچاغن و رەزامەندی و ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سه‌ره‌وه نییه، دەیانەویست بە رێگای نایاسایی بیفرۆشن، بۆیە بە بڕیاری دادوەر خاوەن دەرمانخانەکە دەستبەسەر کرا و دەست بەسەر دەرمانەکانیشدا گیرا.
ئەفراسیاب مو‌سا، بەڕێوه‌بەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە 964ی وت، لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە ئەم ئۆپه‌راسیۆنە ئەنجامدراوە و دوای ئەوەی بەدواداچوونی ورد کرا لەسەر ئەو شوێنەی دەرمانەکان کۆگاکراون، دیار بوو گومانەکان راست دەرچوون و دەرمانی بێ رەزامەندی و قاچاغ و نایاسایی بوون، هەمووشی دەستی بەسەردا گیرا، هه‌روه‌ها لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتی تەندروستی و ئاسایشەوە توانییان شوێنەکە ئاشکرا بکرێت.
964 هه‌وڵی دا بزانێت رێژه‌ی ده‌رمانه‌كان و جۆری ده‌رمانه‌كان چی بوون، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆكیش ئاماده‌نه‌بوون زانیارییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا