قەتەڕ بەربژێرە بگاتە یاریی کۆتایی. فۆتۆ: X
قەتەڕ یان ئێران
ئه‌مڕۆ تیپی دووه‌می یاریی كۆتایی ئاسیا ده‌رده‌كه‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 06:00ی ئێواره، له دووه‌م یاریی پێش كۆتایی جامی ئاسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی سةمامة (الثمامة) ده‌كرێت، كه جێگه‌ی 40 هه‌زار هانده‌ر ده‌گرێت، قه‌ته‌ڕییه‌كان داوایان كردبوو یارییه‌كه بگوازێته‌وه یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت، كه جێگه‌ی زۆرتری هانده‌رانی هه‌یه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان رازیی نه‌بوون.
ناوبژیوانی كوێتی ئه‌حمه‌د عه‌لی یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی لای ئێرانییه‌كان دروست كردووه و پێیان وایه نابێت ناوبژیوانێكی عه‌ره‌ب یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
ماركێز لۆپێز راهێنه‌ری قه‌ته‌ڕ، رایگه‌یاند، یارییه‌كه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام چانسی هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به یاریی كۆتایی یه‌كسانه.
گوتیشی، بیر له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ناكه‌ینه‌وه و چاویان له‌وه‌یه له كاتی ئاسایی‌دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه.
براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته یاریی كۆتایی و له‌وێدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ده‌بێته‌وه.