کەمیی پێداویستییەکان

لە سلێمانی پێویست نەبێت خوێنت لێ وەرناگرن

964+

دیلان محەمەد جەزا

بانکی خوێن لە شاری سلێمانی بۆ حاڵەتی پێویست نەبێت خوێن لە هاوڵاتیان وەرناگرن، بەڕێوەبەری بانکی خوێن دەڵێت، هۆکارەکەی کەمی پێویستی پشکنینەکانە.

هاوڵاتیەک سەردانی بانکی خوێنی کردوە و ویستویەتی خوێن ببەخشێت، بەڵام پێیان وتوە ماوەیەکی دیکە وەرەوە لەبەر نەبوونی پێداویستی.

لەسەر ئەم بابەتە کۆچەر ئیبراهیم بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی کەمی پێداویستی پشکنینەکانەوە خوێن وەرگرتن لە بانکی خوێنی سلێمانی کەمبووەتەوە.

وتیشی، رۆژانە زیاتر لە 300 كەس سەردانیان دەكەن، بەمەبەستی خوێن بەخشین، لەو رێژەیەش ئەوان توانای وەرگرتنیان کەم بووەتەوە، رۆژانەش پێویستیان بە 250 كیس خوێن دەبێت.

هۆکاری کەمبونەوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابین نەکردنی پێداویستیەکانی وەرگرتنی خوێن، داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە بۆیان دابینبکات، بەمنزیکانە دابین دەکرێت.

ئێستا کیسی هەڵگرتنی خوێن هەیە، بەڵام تەنیا کێشەی کەمی ئەو دەرمانانە هەیە کە پشکنینی بۆ ڤایرۆسەکانی ناو خوێن پێدەکرێت، ئەو دەرمانانە زۆر گرنگن بۆ پشکنینی خوێنەکان کۆچەر ئیبراهیم وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەبانكی خوێنی سلێمانی كیسی بەتاڵی خوێن وەرگرتن كەمیكر...

لەبانكی خوێنی سلێمانی كیسی بەتاڵی خوێن وەرگرتن كەمیكردووە