سبەینێ جەو دەگۆڕێت
ئەمڕۆش بەفر و باران بەردەوام دەبێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتى نمەباران بەفر دەبارێت لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان.
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەنتەرى پارێزگاکان زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، لە چاو دوێنێدا پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە .
ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024
خێرایى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) کم /ک دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەلات.
مەوداى بینین / 9 – 10 کمبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی