ساتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی گۆرانی وتن لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی. فۆتۆ: چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی
هونەرمەندێک ئاهەنگی رێکخستووە
ئاهەنگی گۆرانی وتن بۆ ژنانی چاکسازی سلێمانی رێکخرا
964+
ژووی هەواڵ
لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئاهەنگێکی گۆرانی وتن بۆ سزادراوان و راگیراوان رێکخرا، بەرپرسانی چاکسازییەکەش دەڵێن، مەبەست لە ئاهەنگەکە باشکردنی رەوشی دەروونیی گیراوان بەسەربردنی کاتێکی جیاواز و خۆش بوو بۆ سزادراوان.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.2.2024، چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هونەرمەند محەمەد بەشارەتی و موزیکژەنێکی بانگهێشت کرد و ئاهەنگێکی گۆرانی وتنیان بۆ ژنانی نێو چاکسازییەکە رێکخست.
هەستیار عەلی، بەرپرسی ژووری توێژینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام هەن و لە زۆربەی چاکسازییەکان رێکدەخرێن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.