تەمیشی لەگەڵ دەبێت

بەفر و بارانبارین هەر بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشوهەوا ئەمڕۆش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت لە دواینیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، نمەبارانی زیاتر دەبارێت و کەشەکەش هەر بە ساردی دەمێنێتەوە و سبەینێش پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان تەمێکی چڕ دروستببێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 6.1.2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لەگەڵ بوونى تەم و ئەگەرى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان , لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى نمە بارانى زیاترە بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ لەگەڵ ئەگەرى بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10) کم/ک دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەلات.
مەوداى بینین / 6 – 8 کم لەکات و ناوچەى جیاجیا لە کاتى بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی