گولـلە تۆپى 105 ملیمى تێدایە

36 پارچە مین و تەقەمەنى لە زەوى هاوڵاتییەکدا دۆزرانەوە

964+

وریا فەتاح

لە ناو زەوى هاوڵاتییەکى گوندى هەباسە گوڵەى شارباژێر، 36 پارچە تەقەمەنى لە جۆرى گولـلە هاوەن و تۆپ و چەند جۆرێکى دیکە دۆزرانەوە.

موحسین شێخ عەبدولکەریم، بەڕێوەبەرى گشتیی کاروبارى مینى سلێمانى بە 964 ى وت، “لەلایەن ئاسایشی چوارتاوە، زانیارییان پێداین لە بارەی هەبوونی چەند مین و پاشماوەیەکی جەنگی لە ناو زەوی هاووڵاتییەکدا لە گوندی هەباسە گوڵە لە شارباژێڕ، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە”.

مین و تەقەمەنییەکان لەمانە پێکهاتبوون (17 گولـلە هاوەنی 60 ملیم، 8 گولـلە هاوەنى 82 ملیم، یەک گولـلە هاوەنی 120 ملیم، یەک گولـلە تۆپی1220 ملیم، یەک گولـلە تۆپی 105 ملیم، پێنج مینی VS50، دوو گولـلە ئاڕ بی جی 10 فیوزی “PD”، یەک نارنجۆکی دەستیی).

بە وتەى موحسین شێخ عەبدولکەریم، تەقەمەنى و مینەکان لە ئەنجامى راماڵینى باراناو دەرکەوتبوون و تیمی رووپێوی PTS و تیمی تەقاندنەوە EOD، سەردانی شوێنەکەیان کرد و مین و پاشماوە جەنگییەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات