هۆکارەکەی روونکراوەتەوە

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک شکستى هێنا

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئامادەبوونى دوو لیستی کوردی و پێکهاتەی مەسیحی لە هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەڵام بەهۆى تەواو نەبوونى رێژەى یاسایى و بایکۆتى پێکهاتەى عەرەب و تورکمان، کۆبونەوەکە شکستیهێنا، یەکێک لە ئەگەرەکانى بەردەم ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکیش هەڵبژاردنى پێشوەختەیە، ئەگەر لایەنەکان نەگەن بە رێککەوتن.

د. ئەحمەد کەرکوکى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە 964ى وت،”لەسەر داواى پارێزگار بەوەکالەتى کەرکوک بۆ یەکەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا چوینە هۆڵى کۆبونەوە، جگە لە ئێمە پارتى دیموکراتى کوردستان و پێکهاتەى مەسیحیش کە لە هەشت ئەندام پێکهاتووین، بەشداریمان کرد و چاوەڕێ بووین تا یەکەم کۆبونەوە گرێ بدرێت”.

بەوتەى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەهۆى بایکۆتى پێکهاتەى تورکمانى و عەرەبى، نەتوانرا رێژەى یاسایى کۆبونەوەکە تەواو بکرێت و کۆبونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

“ئەمڕۆ وەک کورد، چوینە هۆڵى کۆبونەوە و بۆ ماوەیەک چاوەڕێمان کرد، لەو رێگەیەوە پەیامێکماندا و وێنەیەکى جوانى بەیەکەوە بوونمان نیشاندا”، ئەحمەد کەرکوکى واى بە 964 وت.

هەرچەندە تائێستا هیچ رێککەوتنێک نیە لەسەر دیاریکردنى کەسێک بۆ پارێزگارى کەرکوک، بەڵام وەک ئەوەى ئەندامەکەى فراکسیۆنى “هاوپەیمانى کەرکوک هێز و ئیرادەمانە” باسى لێدەکات، فراکسیۆنە کوردییەکان واتا پارتى و یەکێتى هەماهەنگى زۆر باش لە نێوانیاندایە و دەیانەوێت لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکەش بگەن بە چارەسەر بۆ ئەوەى چیتر کۆبونەوەکان دوانەخرێت و پێکهاتەى نوێى ئەنجومەنى پارێزگا و پارێزگارى نوێ هەڵببژێردرێت.

بەپێى لێکدانەوەکانى 964 بۆ پێکهاتەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە هیچ هێز و پێکهاتەیەک نەیتوانیوە 50+1ى کورسییەکانى ئەنجومەنەکە بباتەوە و سێ پێکهاتەى سەرەکیش لە ناو ئەنجومەنەکەدان، بۆیە ئەگەرى رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنى پارێزگار قورس دەکات.

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ل...

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک

پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا

پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا