هەشت بانکەکە پارەیان سپی نەکردووەتەوە

“بانکی ناوەندی عێراق ناچارە دۆلار بە کەمترین بانک بدات”

964+

ئەحمەد مستەفا

جگە لە بانکی هودا، حەوت بانکی دیکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە سزا دراون، شارەزایەکی سیستمە داراییەکان دەڵێت، لەبەر پەیوەست نەبوون بە سیاسەتی سیستمی نەختی یەدەگی عێراق بانکەکان سزادراون، نەک سپیکردنەوەی پارە.

بانکی هودا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی ئیسلامی جنوب، بانکی عەرەبی ئیسلامی، بانکی حامورابی بازرگانی، بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، بانکی ئیتیحادی عێراقی، بانکی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان و بانکی نێودەوڵەتی کوردستانی لەو لیستەدان کە بانکی ناوەندی عێراق سزای داون.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.2.2024، بیلال رەئوف، شارەزایی سیستمە داراییەکان بە 964ی وت، بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ماوەی دوو ساڵە گرفتی لەگەڵ بانکی ناوەندی هەیە و نەگەیشتوون بە ئەنجام، و سەرجەم بانکەکانی دیکەش سزادانیان بەهۆی سپیکردنەوەی پارە نەبووە، بەڵکو سزادانەکە بەجۆرێکە کە ئەم هەشت بانکە تەنیا، بەشداری مەزادی بانکی ناوەندی عێراق نەکەن بۆ وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی.

بەگوێرەی سزاکە بێت، ئەو بانکانە سەرمایەیان باند نەکراوە، رێگەیان پێدەدرێ جگە لە دۆلار مامەڵە لەگەڵ هەر دراوێکی دیکەی بانکی ناوەندی بکەن، بە وتەی بیلال رەئوف بێت، ئەو رێکارە مەترسی لەسەر دابەزینی زیاتری بەهای دینار دروستناکات، بەڵکو ناچاری بانکی ناوەندی عێراقە، کە مامەڵەی خۆی لەگەڵ 81 بانک بۆ 40 بانک کەمبکاتەوە.

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ ...

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ گەشتیار وەردەگرن

بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی نوێی بۆ بازرگانان دەرکرد

بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی نوێی بۆ بازرگانان دەرکرد