تەندروستی وادەڵێت
چارەسەری جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی هەیە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا لە ماوەی ساڵی 2007 بۆ 2023 زیاتر لە 46 هەزار نەخۆشی شێرپەنجەی تیادا دیاریکراوە، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، چارەسەری جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەدا هەیە.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، لە ساڵی 2007 بۆ 2023، 46 هەزار و 751 نەخۆشی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە لە نەخۆشخانەی هیوادا.
لە 15%ـی ئەو نەخۆشانە لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانی بوون، لە 18%ـی نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک بووە، لە 6%ـی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە و لە 6.1%ـی شێرپەنجەی سنگ بووە، لە 5.2%ـی شێرپەنجەی پرۆستاتی ئافرەتان بووە.
دەشڵێت، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە ئەوانە بوون باسرکراون و سەرجەمیان چارەسەر وەردەگرن وەک ئەوەی توشبوو توشی شێرپەنجە نەبوبێت، ئەگەر ئەو جۆرانە لە قۆناغەکانی کۆتایدا دەست نیشان بکرێن کوشندەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەم هۆکاری مردن لە جۆرەکانی شێرپەنجەدا جۆری سییەکانە، خۆشبەختانە پشکنین بۆ جۆرە مەترسیدارەکان دەکرێت و چارەسەرەیان هەیە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی